سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ KDP.info: بەیانی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

هه‌ولێر تایبه‌ت به KDP.info/ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو تایبه‌ت به KDP.infoئاشكرای كردكه به‌یانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی له گه‌ڵ وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی.
ئه‌مرۆ ئێواره سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به KDP.infoی راگەیاند كه بڕیاره به‌یانی رێزدار نێچیرڤانی بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك كه پێكهاتووه له عیماد ئه‌حمه‌د و ئاشتی هه‌ورامی و دكتۆر عه‌لی سندی و دكتۆر ئامانج و به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكرای كرد كه ئامانج له‌و سه‌ردانه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوام هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵییه، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت به‌دواداچوون بۆ چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كه له ماوه‌ی رابردوو له‌سه‌ری رێككه‌وتوون بكه‌ن.




