ئەمەریكا و ئوردن ئامادەنە مەشق بەهێزەكانی سوپای عێراق بكەن

ئەمەریكا- KDP.info/ وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا پەنتاگۆن رایگەیاند كە سوپای ئەمەریكا ئامادەیە لە سەر چۆنیەتی نەهێشتنی تیرۆر لە وڵاتێكی سێیەم مەشق بە هێزەكانی عێراقی بكات.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە بەرپرسێكی گەورەی پەنتاگۆن گواستیەوە كە رایگەیاندووە، سوپای ئەمەریكا ئامادەیە لە وڵاتێكی سێیەم مەشق بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكات لە سەر چۆنیەتی نەهێشتنی تیرۆر و رووبەرووبوونەوەی چەكدارانی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە . ئەم هاریكارییەش لە نێوان بەغدا و واشنتن لە ئارادایە بەمەرجێك ئوردن رازی بێت لە سەر میوانداریەتی سەربازانی ئەمەریكا و عێراق .
لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ حكومەتی ئوردن رایگەیاند كە ئامادە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە وڵاتەكەی مەشق پێبكرێن و تەئكیدیشی كردەوە كە باشترین بنكەی سەربازییان هەیە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی.
محەمەد مومنی وەزیری پەیوەندی و گەیاند و گوتەبێژ بەناوی حكومەتی ئوردن رایگەیاند كە گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئەمەریكا لە گەڵ ئوردن دەستیپێكردووە بۆ ئەوەی مەشق بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سەر خاكی ئوردن ئەنجام بدرێت . مەمنی وتی وڵاتەكەی ئامادەیە كە و توانای ئەوەی هەیە كە بەم كارە هەلبستێت و بۆ ئەم كارەش لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی باشترین بنكەی مەشقپێكردنی سەربازی هەیە .
شایانی باسە وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند كە سوپای ئەمەریكا ئامادەیە مەشق بە سوپای عێراقی بكات لە وڵاتێكی سێیەم.




