سوپای عێراق خۆیان بۆ هێرشی سەربازی سەر تیرۆریستان ئامادەکردووە

به‌غدا - KDP.info/ سوپای عێراق ناوچە سنوورییەکانی لە گەڵ سوریا کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە و ئەو رێگایەنش دەگرێت کە تیرۆریسته‌کان که‌ڵکیان لێ ده‌بینی، که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سوریا ڕایگه‌یاند: هێزی زەمینی سوپای عێراق به پشتیوانی تانکه‌وه به‌ره‌و خاڵی سفری سنووری له‌گه‌ڵ سووریا جووڵێندراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگاکانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان دابخات.هه‌روه‌ها هێزی تایبەتی سوپای عێراق گونده‌کانی بویالی، کرتان، بوحزین و بوعوبهید له خالدیه له پارێزگای نه‌ینه‌وای گه‌مارۆ داوه و هه‌موو ڕێگاکانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کانیان داخستووه و خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردنن بۆ هێرشکردنه سه‌ر تیرۆریسته‌کان له‌و ناوچه‌یه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یەکی ئەمنی بە مەدا پریسی ڕاگه‌یاند: سوپای عێراق چه‌ندین گه‌ڕه‌کی له پارێزگای ئه‌نبار کۆنتڕۆڵ کردووه.لەلایەکی دیکەوە شه‌ڕی توندی هێزه‌کانی ئه‌لجه‌زیره و بادیه له‌گه‌ڵ تاقمه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌کانی تێل موشه‌ڕه‌ف نێزیک له سنووره‌کانی سووریا و ناوچه‌ی خه‌مسه کیلو کوژرانی 17تیرۆریستی لێکەوتەوە و له چه‌ندین ئۆپراسیۆنی هێزی ئاسایشی و سوپای عێراق له ئه‌یمه‌ن، بیجی و چیاکانی حه‌مرین 27تیرۆریست ده‌ستگیر کران.




