٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تانەر یلدز : گوێ بە هەڕەشەکانی حکوومەتی عێراق نادەین

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا -  KDP.info/  تورکیا گوێ بە ھەڕەشەکانی عێراق لە بارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان نادات و رایدەگەیەنێت دەسەڵاتدارانی عێراقی لێدوانی دژ بەیەک دەدەن لەبارەی دۆسێی ھەناردەکردنی نەوتەوە هەڵوێستیان روون نییە.تانەر یەلدز وەزیری وزەی تورکیا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، رایگەیاند: لێدوانەکانی وەزیری نەوتی عێراق، بەشێوەیەکی نادروست و دوور لە وردبینی گوزارشتی لێکراوە، راشیگەیاند: لێدوانی بەرپرسانی عێراق لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا لێدوانی دژبەیەک و ناتەندروستن.   بۆ یە تورکیا بەرژەوەندی گشتی عێراق لە بەرچآو دەگرێ و گوی بەو لێدوانانە نادات، پێشتر وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندبوو: ئەگەر نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێی تورکیاوە ھەناردەی بازارەکانی جیهان بکرێت  بەبێ رەزامەندی حکوومەتی ئیتیحادی . ئەوا ئەگەری پچراندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمپانیا تورکیییەکان تاوتۆێ دەکەن و ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە کە گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان ھەڵبوەشێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار