شارەوانییەكان لە پاڵ زمانی توركی زمانی كوردیش بەكار دەهێنن

دیاربەكر-KDP.info/ لە چوارچێوەی پرۆژەی شارەداری فرەزمانیدا، كە لە لایەن شارەداری گەورەی دیاربەكرەوە بۆ بەكار هێنانی زمانەكانی دیكە لە كاتی راپەراندنی كاروبارەكاندا پێشكەش كراوە، شارەوانی سوری دیاربەكر دەستی بە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە كرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە شارەداری سوری دیاربەكر دەستی بە جێبەجێكردنی پرۆژەی شارەداری فرەزمانی كردووە و بڕیاری داوە لەمەو بەدواوە لە پاڵ زمانی توركیدا زمانی كوردیش بەكار بهێنێت.
بە پێ بڕیاری سەرۆكی شارەوانی سوری دیاربەكر، كارمەندانی ئەو شارەوانییە ناچارن لەگەڵ بەكار هێنانی زمانی توركیدا زمانی كوردیش وەكو زمانی رەسمی بەكار بهێنن، و دەبێ هەمووی ئەو نووسراو و بەڵگەنامانەی كە لە لایەن شارەدارییەوە روانەی دامودەزگاكانی دیكە دەكرێن بە هەر دوو زمانی توركی و كوردی بن.




