بەكر بۆزداغ: توركیا هەمیشە لە دژی رێكخراوی قاعیدە بووە

ئەنقەرە- KDP.info/ وەزیری دادی توركیا لە بارەی ئۆپەراسیۆنەكانی پۆلیسی توركیا لە دژی ناوەندەكانی نزیك لە قاعیدە لە توركیا رایگەیاند كە توركیا هەمیشە لە دژی قاعیدە بووە و بە هیچ شێوەیەك مۆڵەتی بە هیچ كەس و لایەنێكی نزیك لە قاعیدەی نەداوە لە توركیا چالاكی ئەنجام بدات
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە وەزیری دادی توركیا لە بارەی ئۆپەراسیۆنی چەند رۆژی رابردووی پۆلیسی ئەو وڵاتە بۆ سەر چەند ناوەندێكی نزیك لە قاعیدە رایگەیاند كە توركیا هەمیشە لە دژی قاعیدە بووە، تا ئێستا زیاتر لە 64 جار ئۆپەراسیۆن و لێكۆڵینەوەی جیاجیا لە دژی قاعیدە لە توركیا ئەنجام دراوە.
بەكر بۆزداغ لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە 16 لەو كەیس و سكاڵایانەی دژی قاعیدە هێشتا لە بەردەم دادوەردان و بەشێكی دیكەیان كۆتاییان پێهاتووە و بڕیاریش بە سەر چەند كەس و لایەنێكدا سەپێندراوە.




