پەیامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی کوردستان

به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی
به بۆنه‌ی پانزەیە‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی یه‌كه‌مین ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانیی عێراق و كوردستانە و له سەرەتای دامەزراندنییەوە له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و رۆشنبیرییەوە پێشەنگ بووە و به گیانی هه‌ستكردن به لێپرسراوێتیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی کاری کردووە .
هیوادارم بەردەوام کەڵک لە پێشکەوتنە بەردەوامەکانی تەکنیکی ڕاگەیاندن وەربگرن تا لە پێشخستنی وڵات و هوشیاریی گەلەکەمان و بەرگریی لە خواستە ڕەواکانی و خۆشویستنی وڵات و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری برایه‌تی و لێبورده‌یی هەر لە پێشەنگدا بمێننەوە.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
16/1/2014




