ھاوپەیمانی کوردستانی رێگەی نەدا ئەمڕۆ پەرلەمان بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە

بەغدا- تایبەت بە KDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەنیازبوون پڕۆژە یاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە،بەڵام ئێمەوەکو کورد رێگریمان لێیان کردورێگەمان نەدان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ ھەوڵیدا پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بخاتە بەرنامەی کارەوە بۆ ئەم مەبەستەش لە گەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبووە، بەڵام ئێمە رێگەمان نەدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت، چونکە لە رووی یاساییەوە ناکرێت یەکسەر بخرێتە بەرنامەی کار .
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: پێویستە ئەم پڕۆژە یاسایە بدرێتە لیژنەی تایبەت مەند وراپۆرتی لە سەر دروست بکرێت، دواتر رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت و بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە راشیگەیاند: ئێمە خۆشمان بەم پڕۆژە یاسایە رازی نین و نیسابی کۆبوونەوەمان تەواو نەکرد و دواخرا بۆ ھەفتەی داھاتوو.
دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی بەبێ رەزامەندی کورد پەسەند کرد و ئەمڕۆش رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد.




