پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 76بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەرکەوت

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و رێخکراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی، کۆمیسۆنی بالای هەڵبژاردنەکانی عێراق ، تیروپشکی بۆ لیستەکان پێدانی ژمارە بە هەریەکەیان سازدا. له سەرەتای ئه‌و رێوره‌سمه‌دا سه‌ربه‌ست مسته‌فا رایگه‌یاند كه ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه بۆ هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌رده‌چێت ئیتر ئه‌و قه‌واره سیاسییه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌م ژماره‌یه بانگه‌شه بۆ خۆی ده‌كات و جێگیر ده‌بێت.
دوای گوتەکەی سه‌رۆكی كۆمسیۆن، مازن عه‌بدولقادر به‌رپرسی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به وه‌كاله‌ت له وته‌یه‌كدا باسی له میكانیزمی دانانی ئه‌و ژماره‌یه كرد و رایگه‌یاند كه قه‌واره سیاسییه‌كان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌مان ژماره‌یان پێ بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ئێستە بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌رده‌چێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە كۆمسیۆن ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه و ئه‌و باسه له گفتوگۆدایه، دوای قسەکانی ناوبراویش ده‌ستكرا به راكێشانی تیروپشكه‌كه و، له ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه، پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ژماره 76ی به‌ركه‌وت.
جێی باسه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌ژده حزب و لایه‌نی سیاسی و هاوپه‌یمانیه‌تی له سه‌ر كورسییه‌كانی هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێم، له هه‌ولێر 30 كورسی و سلێمانی 32 كورسی و دهۆك 28 كورسی، كێبركێ ده‌كه‌ن.




