نوێنەری رێکخراوی یونیسێف: قوتابیانی ئاوارەی سوریا لەھەرێم کێشەی گۆرینی پرۆگرامی خوێندنیان ھەیە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ نوێنەری رێکخراوی یونیسێف لەھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،قوتابیانی ئاوارەی سوریا لەئێستادا کێشەی گۆرینی پرۆگرامی خوێندنیان ھەیە ، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەھەوڵی بەردەوام دان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
عەبدولقادر کاکە سۆر نوێنەری رێکخراوی یونیسێف لەھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:خوێندنی ئاوارسوریەکان لەھەرێمی کوردستان زۆر بەباشی بەرێوە دەچیت،بەڵام کێشەی گۆرینی پڕۆگرامی خوێندنیان ھەیە،چونکە لەسەرتا پرۆگرامی ھەرێمیان دەخوێند،بەڵام ئێستاپرۆگرامەکە گۆراوە وپەرتووکی سوریایان بۆ ھاتووە بە دەستکاریە وە ،بۆیە ئەمە کێشەی بۆیان دروست کردوە.
عەبدولقادر کاکە سور گوتیشی:پەرتووک بۆ ھەموو قۆناغەکان ھاتووە،بەڵام پەرتوکی ئینگلیزی وپەرتووکی پۆلی یەکەمی سەرتایی تاوەکو ئێستا نەگەیشتووە،کە ئەمەش کێشەیەکی دیکەیە،چونکە ئەمانە پێویستە تاقیکردنەوە ئەنجامبدەن ودواتر چۆن بروانامەیان پێدەدرێت.
کاکە سۆر رونیشیکردوە،بڕیارە لەھەفتەی داھاتوو لەبارەی ئەو کێشەیە لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆببنەوە ،بۆئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،ژمارەی قوتابیانی ئاوارە ئەوانەی لەکەمپەکاندان ھەشت ھەزارقوتابیە وئەوانەی لەدەروەی قوتابخانەکان ژمارەیان پێنج ھەزار قوتابی دەبێت ئەمە لەسەرتاسەری کوردستان وبەھەموو قۆناغەکانەوەلەیەکی سەرتایی تاوەکو دوازدەی ئامادەیی.




