٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمه‌ریکا: چەک نادەین بە حکوومەتی عێراق چوونکە لەوانەیە چەک لەدژی میللەتەکەی بەکار بێنێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمه‌ریكا -  KDP.info/  ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكا ئاشکرای دەکات. لەئێستادا پەلە ناكات لەناردنی ئەو كەلوپەلە سەربازییانەی كە عێراق داوایدەكات، گووتەبێژی وەزارەتی بەرگری‌و فەرماندەی هێزی دەریایی ئەمه‌ریكا بیل سبیكس لەلێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمه‌ریكا گووتی: ئەمه‌ریكا هێشتا دودڵە لەوەی ئەو چەكانەی كە حكوومەتی عێراق داوایدەكات لەبەرانبەر خەڵكی مەدەنی بەكاربهێندرێت. ئاشكراشیكرد، ئەمه‌ریكا بڕیاریداوە لەئێستادا پەلەنەكات لەناردنی ئەو چەكانە بۆ عێراق و  ویلایەتە یەكگرتووەكان پەیوەستە بە زیادكردنی توانا سەربازی‌و لۆجستییەكانی سوپای عێراق ‌و پێدانی توانای هەواڵگری لەدژی رێكخراوی قاعیدە.لای خۆیەوە باڵیۆزی عێراق لە واشنتن  لوقمان فەیلی ئاماژە بەوە دەكات، لەبواری خۆپڕچەككردندا وڵاتەكەی پەیوەست نییە بە تاكە هاوبەشێكەوە، چوونكە بەغدا پێویستی بە كەلوپەلی سەربازی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی قاعیدە‌و ئەمەش وایلێكردووە بەبۆنەی دواكەوتنی گەیشتنی چەكە ئەمەریكییەكانەوە داوای چەكی روسی بكات. فەیلی باسی لەوەش کرد کە  بۆ رووبەڕبوونەوەی رێكخراوی قاعیدە وڵاتەكەی ئازادە لەهەڵبژاردنی هاوبەشەكانی لەناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا .. بەغدا پشتیوانییەكانی ئێستای ئەمەریكا بۆ رووبەڕبوونەوەی تیرۆر بەرز دەنرخێنێت، بەڵام بۆ بەدەستهێنانی كەلوپەلی سەربازی بەتایبەت هێلیكۆپتەر، روو لە روسیا دەكات.  دوای چەند رۆژێك لەوەرگرتنی 13 هێلیكۆپتەری سەربازی روسی لەجۆری MI35 ، حكوومەتی عێراق ئاشكرایكرد، دەیان تۆپ‌و زرێپۆشی روسی بەدەستگەیشتووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار