تەقینەویەک لەلوبنان نزیکەی 28 قوربانی لێکەوتەوە

لوبنان- KDP.info/ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی هه‌ره‌ملی باكوری رۆژهه‌ڵاتی لوبنان، ته‌قیه‌وه و ژماره‌یه‌ك كوژرا و و برینداری لێكه‌وته‌وه. ته‌قینه‌وه‌كه له ناوه‌ڕستی گۆڕه‌پانی هه‌ره‌مل روویداوه كه نزیكە لە سێ بانك و نوسینگه‌یه‌كی فەرمی حكوومی. سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌كانیش له‌باره‌ی ئاماری قوربانیه‌كانه‌وه رایگه‌یاند:به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 3 كه‌س كوژران و 25 كه‌سی دیکەش بریندار بوون. بینەرانی رووداوەکە ئاشکرایان کرد کە تەقینەوەکە بەیانی ئەمرۆ روویداوە و لە کاتێدا بووە کە هاووڵاتیان لە رێگا بوونە بٶ سەرکار و ترس و دڵەراوکێ لایان دروست بووە . پاش تەقینەوەکەش بە ماوەیەکی کەم هێزەکانی ئەمنی رژاونەتە سەرشەقامەکان و ناوچەکەیان کۆنترۆلکردووە . لەمانگەدا ئەم تەقیەنوەیە تووندترین تەقینەوە بووە لە لوبنان روویدا بێت پێشتر چەند گووللەهاونێک ناوچەی هەرملی کردبووە ئامانج ،ناوچه‌ی هه‌ره‌مل له‌نزیك سنوری لوبنان-سوریایه و زۆرینه‌ی دانیشنوانه‌كه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن.




