کارمەندێکی دیکەی کۆمسیۆن لەموسڵ کوژرا

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/ شەوی رابردوو لە پارێزگای موسڵ کارمەندێکی دیکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: شەوی رابردوو لە گەرەکی غەفرانیە لە پارێزگای موسڵ چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقهیان لە کارمەندێکی دیکەی ئۆفیسی موسڵی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، لە ئاکامدا گیانی لەدەستدا.
سەعید مەموزینی گوتیشی: لەم ھەفتەیە ئەمە دووهم کارمەندی کۆمسیۆنە لە موسڵ بکوژرێت.
مەموزینی روونیشیکردەوە، ھەر دوێنێ شەو لە گوندی عەین جەحشی سەر بە پارێزگای موسڵ بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی سوپای عێراق تەقیەوە، لە ئاکامدا شەش سەرباز گیانیان لە دەستدا و نۆی دیکەش برینداربوون.




