٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بڕیاردەری لیژنەی ئابوری: پڕۆژە یاسای خانەنشینی پڕە لە کێشە و ناعەدالەتی

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت:پڕۆژە یاسای خانەنشینی پڕە لە کێشە و زۆر ناعەدالەتی تێدایە، بۆیە ئەستەمە تاوەکو ھەفتەی داھاتووش بتوانن پەسەندی بکەن.

مەحما خەلیل بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: پڕۆژە یاسای خانەنشینی کێشەی گەورە و ناعەدالەتی زۆری تێدایە، بۆیە ئەستەمە ئەم ھەفتەیە و هەتا ھەفتەی داھاتووش بتوانن پەسەندی بکەن، تاوەکو ئەو کێشە و ناعەدالەتیانە چارەسەر دەکەن.

مەحما خەلیل گوتیشی: لەو پڕۆژە یاسایە مافی زۆر لە خانەنشینان نەدراوە و ناعەدالەتی تێدایە، بۆ نمونە دکتۆرێک 25ساڵ خزمەتی ھەیە و فەرمانبەرێکی دیکە 15ساڵ خزمەتی ھەیە و بڕوانامەشی نییە مووچەی خانەنشینیان وەکویەکە.

بڕیاردەری لیژنەی ئابوری راشیگەیاند:  ئێسته‌ لیژنەی دارایی سەرقالی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیە کە کێشەی قانونی و دارایی ھەیە، بۆیە تاوەکو ئەو کێشانە چارەسەرنەکەن رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ناکەن، چونکە سێ تا چوار ملیۆن کەس چاوەڕێی ئەو پڕۆژە یاسایەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،حکوومەت بەئەنقەست ئەو پڕۆژە یاسایەی بەم شێوەیە بۆ ئێمە رەوانەکردووە، بەڵام ئێمە رێگا نادەین بەم شێوەیە تێپەرێندرێت، تاوەکو مافی ھەموو خانەنشینێکی تێدا دیاری دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار