٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەند تەقینەوەیەک بەغدای هەژاند و 41 کوژرا و دەیان برینداری لێکەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق -KDP.info/لە شاری بەغدا چەند تەقینەوەیەک لە ناوچە قەرباڵغەکانی ئەو شارە روویدا و بەهۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی .ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە : لە ناوچەی بەهرزی بەغداوە گروپێکی چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر پرسەیەک کە ئەندامی سەحوە بووە بەهۆیەوەش 16 کەس کوژران و 26کەسی دیکەش برینداربوون . هاوکات سەرچاوەیەک پۆلیسی بەغدا رایگەیاند: لە گەرەکی شوعلەی بەغدا لە نێو بازاری ئەو گەرەکەدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تەقییەوە بەهۆیەوە 12هاووڵاتیکوژران و 14کەسی دیکەش بریندار بوون . هاوکات لە ناوچەی کەرادەی شاری بەغدا ئۆتۆمبێلێکی دیکە تەقییەوە و بەهۆیەوەهاووڵاتی کوژران14هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون . دواتر ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە بەشێکی دیکەی ناوچەی کەرادە تەقییەوە و ئەویش بووە هۆی کوژرانی2هاووڵاتی و بریندار بوونی 10 هاووڵاتی دیکە . هاوکات لە باشووری رۆژئاوای باغدا ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە بەردەم حووسینییەکە تەقییەوە لە دەرنجامدا 4هاووڵاتی کوژران و11کەسی دیکەش بریندار بوون .بەپرسانی ئەمنی عێراق لەمباریەوە رایانگەیاند: لەدوای بەرفراونبوونی دەسەڵاتی قاعیدە لە شاری فەللوجە و رەمادی .کردەوە تیرۆریستییەکانی چەکدارانی قاعیدە لە عێراق زێدەتر بووە .

هەواڵی پەیوەندیدار