وهزیری دهرهوهی بریتانیا: كار بۆ گۆشەگیركردنى رێژیمی بەشار ئەسەد دەكهین

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەى بریتانیا راى گەیاند، وڵاتەكەى كار بۆ گۆشەگیركردنى رێژیمی بەشار ئەسەد دەكا و بەدووری نەبینی كە وڵاتێكی تر بەرامبەر هەڵوێستی سێ جارەى چین و رووسیا چەك بەئۆپۆزسیۆنی سووریا بدات.
ولیام هیگ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رادیۆى 4ى دەستەى رادیۆى بەریتانیا گوتى، ئێمە كۆمەكی سهربازیی ئۆپۆزسیۆنى سووریا ناكەین، بەڵام هیچ گومانێك نییە كە وڵاتانى تر لەو دۆخەى ئێستادا دهیانهوێ لهڕووی سهربازییهوه هاوکارییان بکهن، ئێمە تەنیا هەوڵە مرۆییەكانمان زیاد كردووە.
پتر گوتى، هەوڵی زیاتر لە دەرەوەى ئەنجوومەنى ئاسایش دەدەین و كارەكانمان بۆ پشتیوانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا و پێشكێشكردنى یارمەتییە مرۆییەكان چڕ دەكەینەوە.
ههروهها گوتى: سیاسەتی ئێمە بریتییە لە رەوانە نەكردنى هیچ یارمەتییەك كە برەو بەكوشتن بدا وەك چەك، لەگەڵ ئەوەشدا لەوباوەڕەداین كە وڵاتانى تر چەك بەئۆپۆزسیۆن دەدەن.
وەزیری دەرەوەى بەریتانیا گوتى، ئێمە لەگەڵ 100 وڵات لە كۆمەڵە دۆستانى سووریا بۆ پاڵەپەستۆكردنە سەر رێژیمی ئەسەد كار دەكەین بۆ گۆشەگیركردنى بەشار ئەسەد لە وڵاتانى دنیا وهەوڵ دەدەین وڵاتانى عەرەبیش رازى بكەین كە هەمان هەڵوێستیان هەبێ.




