پارێزگاری هەولێر دیاری بەسەر مندالانی بێ سەرپەرشت و بەسالاچووان دابەشكرد

هەولێر-KDP.info/ لەمیانەی چالاكییەكانی ڤیستیڤالی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرمان محەمەد د.خ، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر سەردانی هەریەك لە خانەی چاودێری بەسالاچووان و نەوجەوانانی هەولێری كردو لەلایەن رۆزە عەبدولا بەرێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەلایەتی هەولێرو زەیتۆ تۆفیق بەرێوەبەری چاودێری كۆمەلایەتی هەولێر پێشوازیكرا .
لە هەردوو رێورەسمدا كە لەهەردوو خانەی ناوبراو رێكخرابوو پارێزگاری هەولێر دیاری ڤیستیڤالی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر د.خ بەسەر بەسالاچووان و مندالانی بێ سەرپەرشت دابەشكرد .
ئاماژەشی بەبەردەوامیی كارو خزمەتەكانی حكوومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێر كرد بۆ بایەخدانی پتر بەو توێژە گرنگەی كۆمەل و سوپاسی ئەو لایەنانەشی كرد كە ئەمسال هەماهەنگی پارێزگایان كرد لە سازكردنی ئەو ڤیستیڤالەی یادی لەدایكبوون كە حەوت رۆژ دەخایەنێت .




