عێراق به‌هێزترین یه‌كه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سنووری سوریا كرد

حكومه‌تی عێراقی دوو فه‌وجی ره‌وانه‌ی ناوچه سنوریه‌كانی له‌گه‌ڵ سوریا كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به‌سایتی سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند، دوو فه‌وجی سوپای عێراقی ره‌وانه‌ی ناوچه سنوریه‌كان له‌گه‌ڵ سوریادا كراوه.
وتیشی، ئه‌و فه‌وجانه به‌درێژایی سنوری ئیداری پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ی قائیم كه سێ كیلۆمه‌تر له‌شاری ئه‌لبوكه‌مالی سورییه‌وه دووره بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیه باسی له‌وه‌ش كرد، كه هێزه ئه‌منیه‌كانی ناوچه سنورییه‌كان رێنماییان بۆ هاتووه كه به‌وردی و چاوكراوه‌ییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناوچه سنورییه‌كان بكه‌ن.
راشیگه‌یاند كه ئه‌و هێزانه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه سنورییه‌كان كراون به‌هێزترین یه‌كه‌ی سوپای عیراقین.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، بارودۆخی سوریا به‌ته‌واوه‌تی تێكچووه و پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بڕووخێت.




