٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی یەکەم کاروانی عومرەکاران بەرەو وڵاتی سعودیە بەرێدەکەون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،بڕیارە سبەی یەکەم کاروانی عومرەکارانی ھەرێمی کوردستان راستەوخۆ لەھەرێم بەرەو سعودیە بەرێبکەون.

بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ئەم ساڵ جیاواز لەساڵانی رابردو مانگ ونیوێک پێش دەست پێکردنی گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکات،کە بڕیارە سبەی یەکەم کاروانی عومرەکاران بەرەو وڵاتی سعودیە بەرێبکەون.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی:گەشتەکانی ئەمساڵی عومرە راستەوخۆ لەھەرێمی کوردستان بۆ سعودیە دەبێت،نەک وەکو ساڵانی پێشوو لە رێگەی وڵاتی سێ یەم گەشتەکان ئەنجام دەدران.

 بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند:بۆ ئەمساڵ مۆلەت بە 48کۆمپانیا دراوە بۆ ئەوەی عومرەکارانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سعودیە بگوازنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،خەرجی ھەر عومرەکارێک بۆ ئەمساڵ لەنێوان 900بۆ950دۆلار دەبێت بەمەرجێک ئەگەر شوێنەکەی لەمەکەوە نزیک بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار