٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: پەسەندکردنی بودجە بە بێ رەزامەندی کورد ھەنگاوێکی چاوەڕوانکراو بوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەندکرد بە بێ رەزامەندی کورد، لەبەرامبەردا بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەم ھەنگاوەی حکوومەتی عێراق چاوەڕوانکرابوو، چونکە دەمێکە باس لە برینی بەشە بودجەی ھەرێم دەکەن.

مه‌حما خەلیل بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیران بەبێ رەزامەندی کورد چاوەڕوانکراوبوو ودژی ھەموو بنەماکانی پێکەوە ژیان وتەوافقە، چونکە ئێمە چاوەروانمان دەکرد شاندێکی کوردی سەردانی بەغدا بکات ، بۆئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێت، بەڵام بەداخەوە ئەنجوومەنی وەزیران ئەم پڕۆژە یاسایەی بەبێ کورد پەسەندکرد.

مه‌حما خەلیل گوتیشی: ئەم ھەنگاوەی حکوومەتی عێراق بۆئەوەیە کە خۆی لە کۆمەڵێک قەیران رزگار بکا کە عێراق تێیدا تێپەردەبێت ، لەوانە کێشەی ئەنباروھەروەھا بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنیش دوابخرێت.

خەلیل رونیشیکردەوە، ئێمە بەھیچ شێوەیەک بەم شێوەیە دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجە نادەین و ئەگەر داواکارییەکانی ئێمەش جێبەجێ نەکرێت و بەبێ کورد پەسەند بکرێت لەدادگای فیدرالی سکاڵا تۆمارده‌کەین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی پەسەندکردو وەزیرە کوردەکانیش دەنگیان نەدا و لەکۆبوونەوە ھاتنە دەرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار