لەموسڵ ھاووڵاتییەکی دیکەی کوردی شەبەک کوژرا

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لە پارێزگای موسڵ چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لەکوردێکیشەبەک کرد، لەئاکامدا گیانی لەدەستدا.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:پاش نیوەڕۆ ئەمڕۆ لەکۆمەڵگای رۆشنبیری لەپارێزگای موسڵ ھاوڵاتیەکی کوردی شەبەک بەناوی سەدام حەسەن عەرەب لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دەسترێژی گولەی لێکرا،لەئاکامدا دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.
سەعید مەموزینی گوتیشی:تەنھا لەم مانگەدا ئەمە چوارەم کوردی شەبەکە لەلایەن چەکدارانی نەناسراو دەکوژرێن.




