٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێنج تەقینەوە شاری کەرکووکی هەژاند و دەیان قوربانی لێکەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -  KDP.info/  پێنج تەقینەوە شاری کەرکووکی هەژاندو بە هۆیەوەش دەیان قوربانی لێکەوتەوە . سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركووك بە KDP.infoی رایگەیاند: تەقینەوەکان لە رێگای تەقینەوەی سێ ئۆتۆمبێل و تەقینەوەی دوو بۆمب بووە. لەسەرەتا سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و دواتر دوو بۆمب لەچەند ناوچەیەكی جیاوازی شاری كەركووك تەقینەوە‌و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس برینداربوون.بەڵام برینی هەندێک لە بریندارەکان سەختە. ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس ئەوەشی راگەیاند: ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ لەنزیك مزگەوت‌ و تەكیەی عەواد نعێمی لەگەڕەكی واست لەباشووری كەركوك تەقیوەتەوە‌و بەهۆیەوە دوو ژن برینداربوون. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوی دووەم لەنزیك حوسێنیەی زەهرا لەگەرەكی هێڵی ئاسن تەقیوەتەوە‌ و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە. سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی راگەیاند: ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن ‌و هێزە ئەمنییەكان ،لە شوێنی رووداوەكان ئامدەبوون و بریندارەكانیان گواستوە نەخۆشخانە، هێزەکانی ئەمنیش ناوچەکانیان کۆنترۆلکرد و بەدوای سەرەداوی ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوانە کەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار