هاوپەیمانی کوردستان سکاڵا لەسەر حکوومەت تۆمار دەکات

بەغدا - KDP.info/ هاوپەیمانی كوردستانی ئاشکرای دەکات: ئەگەر نوری مالیكی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوودجەی هەرێمی کوردستان كەم بكاتەوە ئەوا لەدادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار دەكەن و كێشەكە گەورە دەكەن. قاسم محەمەد، لە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی مەدینە نیوزی راگەیاند: هیچ كەسێك لە بەرپرسانی عێراقی ناتوانن بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق كەم بكەنەوە، ئەو كەمكردنەوەیەش دەبێت لەرێگای حكومەتی ناوەندی بێت و ئەویش دەبێت بەسكاڵابێت و داگای فیدراڵی عێراق بڕیاری لێبدات. ناکرێط نوری مالیکی یان حووسێن شەهرستانی بە میزاج بەرژەوەندی تەسکی حزبی بوودجەی خەڵکی کوردستان کەمبکاتەوە قاسم مەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد: سكاڵای هەرێمی کوردستان و حكوومەتی ناوەندی لەیەكتر لە دادگای فیدراڵی، ئەوا بۆ هەردوولا كێشەی گەورەی لێدەكەوێتەوە بەڵآم کورد ناچارە پەنا بباتە بەر داداگا ئەگەر حکوومەتی عێراق جددی بێت لە کەمکردنەوەی بوودجەی هەرێمی کوردستان . پێشتر لە گەڵ شاندی کورد لە بەغدا نووی مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامبێت لە هەناردەكردنی نەوت، ئەوا بودجەی هەرێمی کوردستان كەم دەكرێتەوە.




