ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری به‌سه‌ر منداڵانی بێسه‌رپه‌رشتدا دابه‌شكرد

به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محه‌مه‌د) (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری به‌سه‌ر 65 منداڵی بێسه‌رپه‌رشتدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر دابه‌شكرد.
رۆژی 15/1/2014 له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانیدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ئاماده‌بوونی شێخ عه‌زیز شیخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا، به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محه‌مه‌د) (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌شاری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌و له مه‌راسیمێكدا هاوكاری به‌سه‌ر 65 منداڵی بێسه‌رپه‌رشتی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌دا دابه‌شكرد.
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییه، مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (محه‌مه‌د) (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) به‌پێویستمانزانی خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌و بتوانین هاوكارییه‌ك و دیارییه‌ك ببه‌خشینه ئه‌و منداڵانه و خۆشی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ دڵه‌كانیان تاوه‌كو به‌چاوی ئومێده‌وه بڕواننه ژیان و هه‌وڵبده‌ن له ئاینده‌دا بگه‌ڕێنه‌وه ناو كایه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
