له شه‌ش پارێزگای تورکیا ژماره‌یه‌ک ئەندامی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیر کران

وان - KDP.info/ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ده‌ستگیرکراوی ئه‌لقاعیده، که‌سایه‌تی ناسراوی ئه‌و گرووپه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی خه‌به‌ری تی 24: له ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا له شه‌ش پارێزگای تورکیا (ئه‌سته‌نبۆڵ، وان، کلیس، دیلۆک، قه‌یسه‌ری و ئادانا،) ژماره‌یه‌ک که‌سی گومان لێکراو به هاوکاری ئه‌لقاعیده ده‌ستگیر کران. له‌و ئۆپراسیۆنانه‌دا له نووسینگه‌ی ڕێکخراوی یارمه‌تییه مرۆڤییه‌کان چه‌ند ناونیشان دۆزراوه‌ته‌وه که سه‌رجه‌میان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه.له ڕاپۆرته‌کاندا هاتووه به‌هۆی ئۆپراسیۆنه‌کانه‌وه، ئیبراهیم شن، که‌سی دووه‌می ئه‌لقاعیده له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و هه‌روه‌ها خالس بایانوجۆک، به‌رپرسی کاروباری ئه‌لقاعیده له تورکیا ده‌ستگیر کراون. ئیبراهیم شن پاش کوژرانی ڕێبه‌ری پێشووی ئه‌لقاعیده حه‌بیب ئاکداش له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مه‌ریکا، ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌لقاعیده‌ی تورکیای له ئه‌ستۆ بووه. چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده بۆ ڕێگری له ئاشکرابوونی شوناسیان، ئه‌ندامانی خانه‌کانی تر ناناسن. تۆمه‌تی خانه له‌ناوچووه‌کان ئه‌وه‌یه که هێزیان ڕه‌وانه‌ی که‌مپه‌کانی ئه‌لقاعیده (جه‌یشولمه‌هدی) کردووه. تۆمه‌ته‌کانی دیکه‌ی ئه‌م گرووپانه بریتین له: ناردنی گرووپه 15 که‌سییه‌کان وه‌ک خه‌باتگێڕ بۆ سووریا، ناردنی پاره و یارمه‌تی بۆ هه‌ڤاڵانیان له سووریا، دابین کردنی هێز و چه‌ک بۆ هێرشه چه‌کدارییه‌کان له پاکستان و ئه‌فغانستان.




