هه‌والێكی فه‌یسبووك سوپای عێراقی خسته ئاماده‌باشییه‌وه

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێک له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک که گوایه عیزه‌ت دوری له شاری به‌غداد بینراوه،هێزیكی زۆری سوپای عێراق که‌وتنه ئاماده باشییه‌وه و گه‌ڕه‌کی "به‌تاوین"یان ئابڵوقه داوه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سوپای عێراق به هێزی ئاسمانی و شكانییه‌وه، ده‌وره‌ی گه‌ره‌كی " بتاوین" یان له شاری به‌غداد دا ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بیبینی عیزه‌ت دووری جێگری سه‌رۆكی پیشووی عێراق که له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک بڵاوکرابۆوه.
ئاژانسی "al iraq news " له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه‌كه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌وه ترس لای به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی ئه‌و گه‌ره‌كه‌وه په‌یدابووه .
له‌م باره‌وه مضهرجنابى ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران رایگه‌یاند هاووڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه به‌مه‌به‌ستی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌یه.
ناوبراو گوتی: " به‌داخه‌وه هه‌واڵی درۆ و دوور له راستی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای هاووڵاتیان دروست كردووه".




