لە دووکان کامێۆنێکی بارهەڵگر سووتا و 10 کەس بوونە قوربانی

دووکان - KDP.info/ بەهۆی گڕگرتنی کامیۆنێکی بارهەڵگری سووتەمەنی هاووڵاتییەك گیانی لەدەست داوە 9 ئۆتۆمبێلیش سوتاون و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکش رێگای دووكان - سلێمانی داخرا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆچوار شەممە کامیۆنێکی بارهەڵگری سووتەمەنی لە نزیك چێشتخانەكانی هاوینەهاواری دووكان بەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكدا و گڕی گرت و دوای چەند کاتژمێرێک توابرا ئاگرەکە كۆنترۆڵ بکرێت. هەوالنێریKDP.info ڕاگەیاند: رووداوەکە سەر لەبەیانی ئەمرۆ لە سەرێگای سەرکی نێو دووکان بووە هۆکارەکەش بۆ لەدەستدانی کۆنترۆلی لێخۆرینی شۆفێری کامێنەکەوە بووە، بەهۆی گڕگرتنی تانكەرەكەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەست داوە 9 ئۆتۆمبێلیش سوتاون و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکش رێگای دووكان - سلێمانی داخرا . هاوکات ئاماژەی بەوەش دا كە لەكاتی رووداوەكەدا بەشێك لە سووتەمەنی تانكەرەكە رژاوەتە ئاوی دوكانەوە و گڕیگرتووە و ئاگرەكەش نزیك بووە لە ماڵەكانەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوە. دواتریش بەهەوڵی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكان توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.




