ئینته‌رپوڵ بڕیاری ده‌ستگیرکردنی هاشمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه


بەغدا -KDP.info/ پۆلیسی ئینته‌رپوڵ بڕیاری ده‌ستگیرکردنی تاریق هاشمی جێگری پێشوی سه‌رۆک کۆماری عێراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه که پێشتر له‌سه‌ر داوای حکوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رکردبوو.
پۆلیسی ئینته‌رپوڵ له رونکردنه‌وه‌یه‌کیدا رایگه‌یاندوه: دوای وردبینیکردن و لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وت که بڕیاره‌که‌ی حکوومه‌تی عێراقی بۆ ده‌ستگیرکردنی هاشمی پێویستی به پاساوی یاسایی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه ئینته‌رپوڵ ئه‌و بڕیاره هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
پێشتر تاریق هاشمی به تاوانی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی توندوتیژی، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌کانی عێراقه‌وه بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، دوای ده‌رچونی بڕیاره‌که‌ش هاشمی عێراقی به‌جێهێشت و ئێستا له وڵاتی تورکیایه




