وەزارەتی دارایی ھەرێم: زیاتر لەدوو ترلیۆن دینار لە بودجەی ھەرێم کەمکراوەتەوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکر، بەھۆی کەمکردنەوەی بودجەی گشتی عێراق بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانیش زیاتر لەدوو ترلیۆن دینار کەمیکردووە.
دلێرتارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: رەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان ئامادەکرابوو، بەڵام بەھۆی کەمکردنەوەی بودجەی عێراق بودجەی ھەرێمی کوردستانیش بۆ16ترلیۆن و400ملیاری دینارکەمیکردووە، بۆیە لەئێستادا لیژنەی ئامادەکاری بودجە لە بەرێوبەرایەتی گشتی بودجە سەر بە وەزارەتی دارایی سەرقالی پێداچوونەوەیە بە بودجەی وەزاەرتەکان کە ھەر وەزارەتێک دوای کەمکردنەوە چەندی بەردەکەوێت.
دلێر تارق گوتیشی: پێشتر بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان 18ترلیۆن و700ملیار دیناربوو، بەڵام دوای گۆرانکاری بەسەر بودجەی عێراق ھات، بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ16ترلیۆن و400ملیار دینار کەمکراوەتەوە.
تارق رونیشیکردەوە، ئەم رێژەیەش کە دیاری کراوە ئەگەری ئەوەی ھەیە گۆرانکاری بەسەر دابێت، چونکە تاوەکو ئێستا پەسەند نەکراوە.




