ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لێپرسینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵییه‌کانى وه‌زیرى کاره‌بای عێراق ده‌کات ده‌کات

ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى وزه له په‌رله‌مانى عێراق ئاشکراى کرد، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى نیشانداوه له‌سه‌ر داواى بانگهێشتکردنى وه‌زیرى کاره‌با بۆ په‌رله‌مان و له‌ئێستادا چاوه‌ڕێن کاتى هاتن و لێپرسینه‌وه‌که‌ى دیارى بکرێت.
عوده‌ى عه‌واد ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکیدا بۆ سایتى فورات نیوز رایگه‌یاند: 27 پرسیاریان له‌سه‌ر وه‌زیرى کاره‌با له باره‌ى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵیی ماددى و ئیدارى و ته‌کنیکییه‌وه ئاماده کردووه.
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو که له‌سه‌ر داواى 7 ئه‌ندامى په‌رله‌مان، سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى نیشان داوه له‌سه‌ر بانگهێشت کردنى که‌ریم عه‌فتان وه‌زیرى کاره‌با تاکو له په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بکرێت و وه‌ڵامى پرسیاره‌کان بداته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى کاره‌باى عێراق بڵاوکرایه‌وه ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌دواى هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌تى ئه‌من و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به سێهه‌م وه‌زاره‌تى شکستخواردوو پێناسه ده‌کرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌باى عێراق بودجه‌یه‌کى خه‌یاڵى بۆ ته‌رخان کراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئاستى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با وه‌کو پێویست نییه و له هه‌ندێک شارى عێراق رۆژانه کاره‌باى نیشتیمانى له 5 سه‌عات تێپه‌ڕ ناکات، ئه‌مه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستکه‌وته گه‌ورانه‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان له‌ماوه‌ى رابردوو به‌ده‌ستى هێناوه‌و له‌ئێستادا رۆژانه 23 کاتژمێر کاره‌باى نیشتیمانى ده‌درێته هاووڵاتیان.




