٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ گفتوگۆ كردن لە بارەی پێشنیارەكانی ئۆجەلان شاندی هاوبەشی بەدەپە و هەدەپە لەگەڵ كاربەدەستانی حكوومەت كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر-KDP.info/  شاندی هاوبەشی بەدەپە و پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) دوای سەردانی بۆ لای ئۆجەلان و گەڕانەوە لە ئیمراڵی، ئەمجارەیان بڕیارە سەردانی چەندین كاربەدەستی حكوومەتی توركیا بكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە بڕیارە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا ئەو شاندە هاوبەشەی بەدەپە و هەدەپە كە پێش چەند رۆژ سەردانی ئۆجەلانی كردبوو، بۆ گفتوگۆ كردن لە سەر سێ پێشنیاری ئۆجەلان سەردانی چەندین كاربەدەستی حكوومەتی توركیا بكات.

بڕیارە ئەو شاندە لە دیدار و كۆبوونەوەكانی خۆی لەگەڵ كاربەدەستانی حكوومەتی توركیادا باسی ئامادە كردنی دەستوورێكی نوێ، كۆمیتەی چاودێری و كۆمیتەی یاسایی بكات.

ئەندامی ئەو شاندە هاوبەشە ئیدریس بالوكەن ئاماژەی بەوە كردووە كە لە سەر داوای ئۆجەلان لەگەڵ كاربەدەستانی حكوومەتی توركیادا كۆ دەبینەوە و لە سەر ئەو سێ پێشنیارەی ئۆجەلان گفتوگۆ دەكەین و باسی دامەزراندنی ئەو هەشت كۆمسیۆنە كە پێشتر قسەی لە سەر كرابوو دووبارە دەخەینەوە روو.

هەواڵی پەیوەندیدار