٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەوشی قامیشلۆ ئاڵۆزە

سەرچاوە: Rudaw

چاوەڕوان دەکرێ بە رزگارکردنی قامیشلۆ پڕۆسەی ئازادبوونی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان تەواو ببێ بەڵام تا ئێستا هیچ شوێنێکی ئەو شارە ئازاد نەبووە.

سیامەند ئیبراهیم نووسەر و چالاکڤانی کورد لە قامیشلۆ سەبارەت به دوایین رەوشی قامیشلۆ به رووداوی راگەیاندووە: رەوشی قامیشلۆ شێواوە و ئاڵۆزییەکی مەزن لە ئارادایە. شەوانە دەنگی تەقە دێ. بەتایبەت لە ناوچە عەرەب نشینەکانی دەورووبەری قامیشلۆ شەڕ و پێدادان لەنێوان سوپای سووریا و سوپای سووریای ئازاد لە ئارادایە".

دوێنێ شەو لە جادەی سیاهی قامیشلۆ لە نێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکانی رژێمی ئەسەد پێدادانێک روویدا کە تێیدا ئەندامێکی هێزەکانی پاڕاستنی گەل بریندار بوو.

سیامەند ئیبراهیم وەبارەت بە دەنگۆی ئازادبوونی قامیشلۆ گوتی "لە قامیشلۆ هیچ شوێنێک ئازاد نەکراوە و رەوشی ئەو شارە وەک پێشوویە. تەنها شەوانە دەنگی تەقە دێت. گەنجان بەپەرۆشن و دەیانهەوێ قامیشلۆ رزگار بکەن بەڵام قامیشلۆ بارودۆخێکی تایبەتی هەیە و جگە لە کورد عەرەب و ئاشووری تێیدا دەژی. پێویستە رەجاوی ئەو بارودۆخە تایبەتەی بکرێت".

دوێنێ هەینی شارەکانی عەفرین، عامودا، تربەسپی و دێرک رزگار کران.

دەستپێکی رزگارکردنی شار و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان به ئازادکردنی شاری کۆبانی دەستی پێکرد و به ئازادبوونی قامیشلۆ کۆتایی پێدێت.

چاوەروان دەکرێت بەو زووانە ئازادکردنی شاری قامیشلۆ رابگەیەندرێت.


 

هەواڵی پەیوەندیدار