٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: هەڵمەتی 17ی كانوونی یەكەم هەڵمەتی خیانەتە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.iofo/ سەرۆك وەزیرانی توركیا جارێكی دیكە باسی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی لە وڵاتەكەی كرد و ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە گەورەترین خیانەت لە مێژوو، دیموكراسیەت و گەلی توركیا لە قەڵەمدا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حاكمیەت بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیرانی توركیا و سەرۆكی گشتی ئاك پارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمان گوتی: ئۆپەراسیۆنی 17ی كانوونی یەكەم هەمووی كودەتاكانی پێش خۆی وەلاوە ناوە و هەڵمەتێكی خیانەتە لە دژی دەوڵەت، دیموكراسی و گەلی توركیا. ئەو هەڵمەتە وەكو هەڵمەتی خیانەت تۆمار كراوە.

ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: لە 17ی كانوونی یەكەم گەورەترین گۆرز، بێ ئەخلاقترین كودەتا لە دژی دیموكراسیەتی توركیا ئەنجام دراوە، ئەو هەڵمەتە لاپەڕەیەكی رەشە لە دیموكراسی، یاسا و مێژووی توركیادا.

ئەرۆدغان جەختی لەوە كردەوە كە هەڵمەتی 17ی كانوونی یەكەم لە رووی ئامادەكاری، جێبەجێكردنی و ئەو فەرمانانەی لە سەر ئاستی دەرەكی و ناوخۆیی وەریگرتوونە، بووەتە كودەتایەك كە هەموو كودەتاكانی پێش خۆی وەلاوە ناوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار