٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشیر ئاتالای: بەرنامەی بارودۆخی نائاساییمان لە بەردەستدا نییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا و رێكخەری قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی و دیموكراتیزە كردنی توركیا بەشیر ئاتالای دەنگۆی ئامادەكاری حكوومەتی بۆ پەیڕەو كردنی باری نائاسایی لە توركیا رەتكردەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئاكەپە بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای گوتی: هیچ بەرنامەیەك بۆ پەیڕەو كردنی باری نائاسایی لە بەردەستی حكوومەتی توركیادا نییە.

بەشیر ئاتالای لە میانی بەشداریكردن لە شەشەمین كۆنفرانسی باڵیۆزان، باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و ئەو هەنگاوانەی كە تا ئێستا لەو بوارەدا جێبەجێ كراون كرد و ناوەڕۆكی پێشكەوتنەكانی ئەو قۆناغەی بۆ باڵیۆزانی وڵاتانی بیانی لە توركیا شی كردەوە.

دوای كۆتایی هاتنی كۆنفرانسەكە، لە وەڵامی پرسی رۆژنامەنووسێك لە بارەی ئامادەكاری بۆ پەیڕەو كردنی باری نائاسایی لە توركیا، ئاتالای گوتی: هیچ بەرنامەیەكی حكومەت بۆ پەیڕەو كردنی باری نائاسایی نییە، یەكەمین هەنگاوی حكومەت هەڵوەشاندنەوەی باری نائاسایی بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار