لەموسڵ کارمەندێکی کۆمسیۆن کوژرا

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ کارمەندێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەلبژاردنەکان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەراج شیمال لەپارێزگای موسڵ چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقیان لە کارمەندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق_ ئۆفیسی موسڵ کرد،لەئاکامدا گیانی لەدەستدا.
سەعید مەموزینی گوتیشی:تاوەکو ھێزە ئەمنیەکان گەیشتنە شوێنی روداوەکە چەکدارەکان ھەڵاتبوون،بۆیە ھیچ کەسێک دەستگیرنەکرا.
مەموزینی رونیشیکردەوە،رەنگە ئەمە وەکو ھەڕەشەیەک بێت بۆ کارمەندانی کۆمسیۆن،چونکە لەھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیک بووینەوە.
بڕیارە ھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە30/4/2014بەرێوەبچێت.




