٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا نوری مالیكی داوای پاڵپشتی لە پەرلەمانتارە كوردەكان كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیە نوری مالیكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی ئەندامە كوردەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوەوەو بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست kdp.infoكەوتووە لە كۆبونەوەكەدا مالیكی داوای پاڵپشتی لە ئەندامە كوردەكان كردووە.

شوان محەمەد تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆkdp.infoگوتی: لەمیانەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی نوری مالیكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ لەگەڵ ئەندامە كوردەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر تیشك خرابووە سەر بابەتی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2014 و ناوبراو بە ئەندامە كوردەكانی بەشداربووی كۆبونەوەكە راگەیاندووە كە ئەنجومەنی نوێنەران داوای لەحكومەت كردووە كە ئەم هەفتەیە پرۆژەی بودجەی 2014 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات و ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا پرۆژەكە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێـت ئەوا بڕە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ كورت دەكات.

 شوان محمد تەها گوتیشی: نوری مالیكی لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیدا بە ئەندامە كوردەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند كە پێویستە زۆر پەلە لەبابەتی پەسەندكردنی بودجە نەكرێت چونكە پێویستە چەند دانیشتن و گفتوگۆیەك لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق بكرێت بۆ یەكلایی كردنەوەی هەندێ بابەت هەر بۆیە مالیكی داوای لێكردن كە ئەندامانی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاڵپشتی پێشنیاری حكومەتی عێراقی بكەن لەبارەی دواخستنی بابەتی رەوانەكردنی بودجەی 2014 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چونكە لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە.

ناوبراو گوتیشی: كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ ئەرێنی بوو و نوری مالیكی داوای لە ئەندامە كوردەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە هەوڵ بدەن بەزووترین كات شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەنەوە بۆ ئەوەی بابەتە گفتوگۆی زیاتر و یەكلایی كردنەوەی كۆمەڵێك بابەتی گرنگ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار