په‌رله‌مانی به‌ریتانیا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

به‌ریتانیا-KDP.info/ بڕیاره له ڕۆژی چوارشه‌ممه 15 کانوونی دووه‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دانیشتنێك ئه‌نجام بدات و تیایدا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌و ووڵاته و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت. ئه‌و هه‌نگاوه دووه‌مین دانیشتنی گه‌وره‌یه که له ماوه‌ی که‌متر له ساڵێکدا په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته ئه‌نجامی ده‌دات و ماوه‌ی 90 خوله‌کی بۆ ساز ده‌کرێت. دانیشتنه‌که له لایه‌ن په‌رله‌مانتار جه‌یسن مه‌کاڕتنی ڕێکخراوه و له کاتژمێر 9.30 سه‌ر له به‌یانی ده‌ست پێده‌کات. په‌رله‌مانی ناوبراو له نه‌وه‌ده‌کاندا ئه‌فسه‌رێکی هێزی ئاسمانی به‌ریتانیا بووه له باره‌گای هێزی ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیك و زاخۆ له‌و کاته‌ی که ناوچه‌ی دژه فڕین له هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه جێبه‌جێکرا. ناوبراو هه‌روه‌ها له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو سه‌ردانی کوردستانی کرد.
گرووپی کوردستانیش له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا که ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له خۆوه ده‌گرێت کاریان بۆ سازدانی ئه‌و دانیشتنه کردووه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت په‌رله‌مانتاری به ڕه‌گه‌ز کورد ناز زه‌هاوی و مێگ مون هاوسه‌رۆکی گرووپه‌که و ئیان لوکاس به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه له پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه بن.
ئه‌و پرسانه‌ی که له لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌کانه‌وه له‌و دانیشتنه باس ده‌کرێن، له لایه‌ن وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وه‌ڵام www.parliament.ukده‌درێنه‌وه و ڕاسته‌وخۆ له که‌ناڵی په‌ره‌لمانی به‌ریتانیا په‌خش ده‌کرێت.
ڕه‌شنووسی ته‌واوی گفتوگۆکان و دانیشتنه‌که له هه‌مان ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت. په‌رله‌مانتارانی گرووپی کوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌و دانیشتنه‌دا بانگه‌وازی ده‌که‌ن بۆ قووڵترکردن و پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانی و که‌لتووریه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا. هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا په‌رله‌مانتاره‌کان ئاماژه به‌و ڕاسپاردانه ده‌که‌ن که له ڕاپۆڕتی تایبه‌ت به دوایین سه‌ردانی شاندی گرووپی ناوبراو هاتووه بۆ هه‌رێمی کوردستان. ڕاسپارده‌کانی ناو ئه‌و ڕاپۆڕته پێکهاتوون له:
· لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵسێت به سازدانی گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و ئومێدانه‌ی که چاوه‌ڕوانی کوردانی تورکیا، سوریا و ئێران ده‌کات.
· حکوومه‌تی به‌ریتانیا به فه‌رمی داوه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکات بۆ سه‌ردانی به‌ریتانیا و له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌وه پێشوازیان لێبکرێت.
· حکوومه‌تی به‌ریتانیا کار بکات بۆ سازدانی سه‌ردانێکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی کوردستان
· حکوومه‌تی به‌ریتانیا ده‌ست بکات به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بۆ دابینکردن و هه‌نارده‌کردنی که‌ل و په‌له نه‌کوشنده‌کانی بواری ئاسایش بۆ هه‌رێمی کوردستان
· حکوومه‌تی به‌ریتانیا نێرده‌یه‌کی تایبه‌ت به بازرگانی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستنیشان بکات
· سه‌رۆکی حکوومه‌تی به‌ریتانیا سیمینارێك ڕێکبخات له داونینگ ستریت که باره‌گای حکوومه‌تی به‌ریتانیایه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر خواست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی به‌ریتانیا له هه‌رێمی کوردستان.
· ئه‌نجامدانی دیدارێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی به‌ریتانیا بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی ڕێگریه‌کانی تایبه‌ت به ڤیزه بۆ هه‌رێمی کوردستان که ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه بازرگانی و که‌لتووریه‌کانی نێوان هه‌ردوولا.
· به‌رده‌وام بوون له هاندانی حکوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی جینۆسایدی گه‌لی کورد بناسێنێت و به ته‌واوی به‌شداری له ساڵیادی ئه‌نفاڵ له 16-4 بکات.
ڕاپۆڕته‌که هه‌روه‌ها به گه‌رمی پێشوازی ده‌کات له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و تورکیا. هه‌روه‌ها داوا ده‌کات که یاسایه‌کی پشت پێبه‌ستراوی تایبه‌ت به دابه‌شکردنی داهات به پێی ده‌ستووری فیدڕاڵی عیراق ده‌ربکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بتوانێت پێداویستیه‌کانی گه‌له‌که‌ی دابین بکات.
خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا له لێدوانێکدا ووتی: ' ئه‌وه پێشڤه‌چونێکی گه‌وره‌یه بۆ گرووپی کوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و یارمه‌تی دۆسته‌کانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه و به پشت به‌ستن به و 9 سه‌ردانه‌ی گرووپی ناوبراو بۆ کوردستان که له ساڵی 2008 ده‌ستی پێکردووه بتوانن چاودێری بارودۆخ و په‌وه‌ندیه‌کان بکه‌ن.ئێمه زۆر خۆشحاڵین که په‌رله‌مانتاران له هه‌موو پارته سیاسیه‌کاندا ئه‌و خواسته به هێزه‌یان هه‌یه بۆ کوردستان و ئاماده‌ن کار بکه‌ن بۆ به‌هێزتر کردن و قوڵترکردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه که به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌ل ده‌گه‌ڕێته‌وه. زۆر کارێکی باش ده‌بێت کاتێك ده‌یانبینین شاره‌زایی و زانیاریه‌کانیان ده‌خه‌نه ڕوو که له دوای دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی هه‌رێم و ڕێکخراوه جۆراو جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشکه‌وتنه مه‌زنه‌ی که هه‌رێم به‌خۆیه‌وه‌ی بینیوه. به ئومێدیشه‌وه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاین له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا. ئه‌و دانیشتنه ڕووداوێکی گه‌وره‌یه که ده‌توانێت ده‌رئه‌نجامی باشی لێ ده‌ست بکه‌وێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری سیاسی و خه‌ڵکی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌و پێشڤه‌چوونانه‌ی که هه‌رێمی کوردستان وه‌ده‌ستی هێناون و چۆنیه‌تی کارکردن له داهاتوودا بۆ پێشکه‌وتنی زیاتر. ئێمه گومانمان نیه که ئه‌و خالانه‌ی که له‌لاین په‌رله‌مانتاره‌کانه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێن کاردانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یان ده‌بێت له کاتی بڕیار دروستکردندا."
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا هه‌روه‌ها ووتی: " من هه‌روه‌ها زۆر خۆشحاڵم که ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیری پێشوی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له حکوومه‌تی به‌ریتانیا هاته ناو گرووپی کوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و بووه جێگری سه‌رۆکی ئه‌و گرووپه. کورد هه‌موو کاتێك دۆستیان هه‌بووه له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، به‌لام ئێستا خواستێکی یه‌کجار گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌و کارانه‌ی که ئێمه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین و چۆن به‌ریتانیا ده‌توانێت ڕۆڵی ئه‌رێنی تر ببینێت."
شایانی باسه ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان یه‌کێکه له‌و دانیشتنه فه‌رمی و گشتیانه‌ی که پێویستیان به ده‌نگ له‌سه‌ردان یان وه‌ڵامی وه‌زیرێکی حکوومه‌ته‌وه نیه.




