د.دیندار زێباری:سەردانی بان کی مۆن بۆ ھەرێم بۆدەست خۆشی کردن بوو لە سەرکردایەتی کورد

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەروەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ھاتنی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەرێمی کوردستان دانپێدانانێکی نێودەولەتی بۆ سەرکرایەتی ھەرێمی کوردستان .
د.دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرةوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: سەردانی بان کی مۆن وەکو سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ سەردانیکردنی کەمپی پەنابەرانی رۆژ ئاوای کوردستان بوو، بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری رەوشی پەنابەران بێت و مەبەستی دووەم بۆئەوەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کاربەدەستانی ھەرێم گفتوگۆ لەبارەی ئەو ھاوکاریەی ھەرێم پێشکەشی ئاوارەکانی کردووە و رەوشی عێراق بکات .
د.دیندار زێباری گوتیشی: بان کی مۆن دەست خۆشی لە ھەرێمی کوردستان کرد لەھەموو روویەکەوە لە حوکمرانی ناوخۆی ھەرێم و ئاوادەنکردنەوەی ھەرێم و پێکەوە ژیان ودەستخۆشی کرد لەوەی کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی عێراق کە ئێستا لەھەرێمی کوردستان ھەن.
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ھاتنی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھەولێر گرنگی خۆی ھەیە کە ئەمە یەکەم جارە ئەو سەردانە بۆ ھەرێم ئەنجامبدات، چونکە ئەمە دانپێدانێکی نێودەولەتییە بۆ دەستکەوتەکانی ھەرێم و ئەو حوکمرانیەی لەھەرێم دەکرێت وھەروەھا دەستخۆشیەکی نێودەولەتیە بۆ ھەوڵی سەرکردایەتی کورد وسەرۆک بارزانی بەتایبەتی کە ئەو رۆلەی سەرۆک بارزانی دەیبینی لە ئاشتەوای نیشتیمانی لەعێراق ووەرگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران .
زیباری رونیشیکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ مۆن سەردانی کوێت بکات و کۆنفرانسێک سازبکرێت، بۆ ئەوەی داواکاری ھاوکاریکردنی نێودەوڵەتی بۆ ئاوارەکانی سوریا بکرێت و بڕیارە ھەفتەی دھاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە لەجنێف بکرێت و لەکوێت داوای ھاوکاری بۆ پەنابەرانی سوریا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات و پلان ھەیە کە زیاتر لە500ملیۆن دۆلار داوابکرێت لەوڵاتان بۆھاوکاریکردنی پەنابەرانی سوریا ولەم رێژەیە چەند بۆ ئاوارەکانی عێراق وھەرێم دەبێت داواکاری بانکی مۆن دەبێت.
ئەمڕۆ بان کی مۆن سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە شاری ھەولێر ، پاشان سەردانی پەنابەرانی رۆژ ئاوای کوردستانی کرد و دواتر لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حكوومهتیھەرێم کۆبووە.




