خولی به ئه‌لیكترۆنی كردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ دوای مۆركردنی كرێبه‌ستی به ئه‌لیكترۆنی كردنی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بواری IT، كه ئێستا راهێنان به فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌ده‌كان ده‌كات، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/1/2014 د. عصمت محمد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده به ئاماده‌بوونی راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت، خولی راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر چوار په‌روه‌رده گشتییه‌كانی پارێزگاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرده‌وه.
ئه‌مه‌و وه‌زیری په‌روه‌رده له لێدوانێكی بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان گوتی: خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ موژده‌یه‌ك رابگه‌ینم ئه‌ویش به ئه‌لیكترۆنیكردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ییه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه نوێترین ته‌كنۆلۆجیای زانیاری به‌كاربهێنێت، كه وه‌زارت و په‌روه‌رده‌كان و قوتابخانه‌كان بۆ كار ئاسان كردن و زوو به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیان و نه‌هێشتنی روتین و ده‌ستكه‌وتنی داتایه‌كی ورد و ته‌واو، به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌موكوڕییه‌كان دیاربن و چاره‌سه‌ربكرێن، بۆیه له ئێستاوه وه‌كو تێست ته‌نها له 15 قوتابخانه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت. بۆ ئه‌م پرۆژه مێژووییه وه‌زارتی سامانه سروشتییه‌كان بڕی نزیكه‌ی 600 ملیۆن دیناری به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌خشیوه، له كۆتاییشدا سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلانی په‌روه‌رده‌یی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوكارن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كه‌م وپیرۆزبایی له هه‌موو خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌م.
جێی ئاماژه‌یه ،كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له به‌رواری 28/8/2013 ئه‌م گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای میدیا ته‌ك واژووكردووه.




