٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دواین زانیاری لەبارەی دابینکردنی دەرماڵەی پیشەیی بۆ مامۆستایان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە داوای وردەکاری زیاتری لە یەکێتی مامۆستایان کردبوو بۆدابین کردنی دەرماڵەیەکی پیشەیی، ئەمڕۆ یەکێتی مامۆستایان ئەو وردەکاریەیان پێشکەشی وەزارەتی پەروەردە کرد.

لەم بارەیەوە ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی پەروەردەیانکرد بەمەبەستی پێدانی وردەکاری زیاتر لەبارەی دابینکردنی دەرماڵەیەکی پیشەی وپێدانی کرێی ھاتوچۆ بۆ ئەو مامۆستایانەی کە لەگوندە دورەکان دەوام دەکەن.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: وردەکاریەکانمان پێشکەشی وەزارەت کردولەکۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری پەروەردە بڕیاردرا کە گفتوگۆکانمان بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بگەینە رێکەوتن ودواتر وۆرکشۆپێک ئەنجامبدەین وئەم پرسە یەکلایی بکەینەوە.

گەرمیانی رونیشیکردەوە،ئێمە بەردەوام دەبین لەھەوڵەکەمان تاوەکو ئەو دەرماڵە پیشەیە بۆ مامۆستایان دابین دەکرێت،چونکە مامۆستایان پێویستیان بە خزمەتی زیاتریش ھەیە .

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داواکاریەکیان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کردبوو بۆئەوەی دەرماڵەیەکی پیشەیی بۆ مامۆستایان دابین بکرێت،بەڵام وەزارەتی پەروەردە داوای وردەکاری زیاتری لە یەکێتی مامۆستایان کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار