ده‌ریاچه‌ی ورمێ بەرەو نەمان دەچێت‌و پاشماوەی ئاوی کەمبۆتەوە

ورمێ - KDP.info/ ده‌ریاچه‌ی ورمێ بەرەو نەمان دەچێت و ئەگەری زۆر هەیە، دوو تا سێ ساڵی دیكه به ته‌واوه‌تی وشك ب‌بێت و ئیدی هەوڵێک نەمینێت كه ئاو بۆ ئه‌م ده‌ریاچه‌یه بهێندرێت. پسپۆرێکی بواری ئاو لە کۆماری ئیسلامی ئێران ناسر ئاق بە دەزگاکانی راگەیاندنی نێوەخۆی ئێرانی راگەیاندووە: له راستیدا ئه‌و شته‌ی كه ئێستاكه له ده‌ریاچه‌ی ورمێ به‌جێماوه ئیدی ناكرێت پێ بڵێن ده‌ریاچه، ده‌بێت بگوترێت ده‌ریاچه‌ی پێشووی ورمێ، بۆیه ته‌نیا 15تا 20له سه‌دی ئاوی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه ماوه‌ته‌وه. به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م ده‌ریاچه گه‌وره‌یه له مه‌ترسی له‌ناوچووندایه و له‌ماوه‌ی 16ساڵی رابردوو هه‌شت مەتر له ئاستی پاشكه‌وتی ئاوه‌كه‌ی كه‌م بووته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش گوتبووی: گرووپێك تایبه‌ت بۆ رزگار كردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ پێك دێنن و ئه‌گه‌ر نه‌توانن كرده‌وه‌یه‌ك بۆ رزگار كردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ئه‌نجام بده‌ن، ملیۆنان كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه ناچار ده‌بن شوێنی ژیانی خۆیان به جێ بهێڵن و ئه‌مه‌ش هیچ مه‌ترسییه‌ك له گه‌ڵی هاوته‌ریب نییه.هاوكات له گه‌ڵ ره‌وتی وشك بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له ساڵه‌كانی رابردوو، ناڕه‌زاییه‌تی گه‌لێكی مه‌ده‌نی رێكخرا و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی به بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به دۆخی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران.




