٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەمەودوا هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەتوان ڤیزای شنگن لە هەولێر وەربگرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر  -  KDP.info/ لەمەودوا هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەتوان ڤیزای شنگن وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش نوسینگەی نوێنەرایەتی هەماهەنگی كونسوڵخانەكان لەهەولێر كرایەوە. دکتۆر مستەفا رەمەزان، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نەمسا لە کەۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە رۆژنامە نووسانی راگەیاند، رۆژی دوو شەممە  نوسینگەی وەرگرتنی ڤیزای شنگن كە لەرێگەی وڵاتی نەمساوە كرایەوە، لەئێستا بەدواوە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر دەتوانن ڤیزای شنگن وەربگرن.نوسینگەی نوێنەرایەتی هەماهەنگی كونسوڵخانەكان لەشاری هەولێر بۆ ئەو مەبەستە، بەرەسمی كرایەوە  و بۆ لەمەو دوا کارەکانی خۆی رایی دەکات هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن ڤیزای شنگن وەربگرن و سەردانی 22  وڵاتی ئەوروپی بکەن. نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نەمسا ئاماژەی بەوەشدا : کە كردنەوەی ئەم سەنتەرە دەبێتە دەرفەتێك بۆ گەلی كورد بەوەی كە ژمارەیەكی زۆریان لە وڵاتی نەمسا ببیندرێن بۆ گەشتكردن یان ڕاپەڕاندنی كارەكانیان و دواجار پێشخستنی پەیوەندی نێوان گەلان لەرابردوودا بۆ وەرگرتنی ڤیزای شنگن لە عەممان‌و ئەنقەرە كارەكان رایی دەكران، بەڵام لە ئێستادا هاووڵاتیان  ڤیزی شنگن لەهەولێر وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار