٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیکی کار لە پێناو بە پارێزگاکردنی قەزای دووزخورماتوو و تەلەعفەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

عێراق -  KDP.info/ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەخوازێت هەر یەکە لە قەزای دوزخورماتوو و تەله‌عفەر بکرێن بە پارێزگا.  نوری مالیكی داوای لە تۆرهان موفتی وەزیری دەوڵەت كرد راپۆرتی هەردوو قەزای دوزخورماتوو و تەلعفەر بەمەبەستی بەپارێزگابوونیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزبكەنەوە.نەجات حسێن ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بە  كەركوك ناوی راگەیاند: نوری مالیكی تۆرهان موفتی وەزیری دەوڵەتی بۆ كاروباری پارێزگاكانی ئاگاداركردۆتەوە لەوەی راپۆرتی هەردوو قەزای تەلعەفەرو دوزخورماتوو، رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكات تاكو بڕیاری بەپارێزگابوونی رابگەیەنن.دوزخورماتوو یەكێكە لە قەزاكانی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین‌و، تەلعەفەریش سەر بە پارێزگای موسڵە، كە هەردوو ئەو قەزایە بەشێک لە دانیشتوانەكەی لە پێكهاتەی توركمانن.نەجات حسێن  ئەوەشی راگەیاند: کە پێكهاتەی توركمان ترسی خۆیان ناشارنەوە لەوە كورد ببێتە رێگر لەبەردەم بە پارێزگابونی قەزای دوزخورماتوو، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئەو داوایەی نوری مالیكی بۆ وەزیری دەوڵەت دوای ئەوە هات كە لە 12/31ساڵی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا قەزای هەڵەبجە لە پارێزگای سلێمانی بكرێتە پارێزگاو بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژە یایاسەك ئاراستەی پەرلەمان كرا‌و لەئێستاشدا زۆرینەی كوتلەكانی پەرلەمان پشتگیریان كردوە

هەواڵی پەیوەندیدار