٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسێکی باڵای قاعیدە لە کەرکووک دەستگیرکرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -  KDP.info/ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ده‌ستگیركردنی والی‌ كه‌ركووكی رێكخراوی‌ قاعیده‌یان راگه‌یاند.ئێواره‌ی‌ رۆژی دووشەممە  له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌عالبه‌-ی‌ باكوری‌ شاری‌ به‌غدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ قاعیده‌ له‌لایه‌ن فه‌وجی 3ی‌ لیوای‌ 43ی‌ سه‌ر به‌ فیرقه‌ی‌ 11ده‌ستگیركراوه‌.به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ به‌غدا، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا. لەلایەکی دیکەوە  ئەفسەرێكی سوپای عیراقی لەلایەن چەكدارانی نەناسراوە و بەر فیشەك دراو كوژرا.رووداوەكە لەگەڕەكی راپەرینی دوو لەكەركوك روویدا، كاتێك سێ چەكدار نەناسراو بەكڵاشینكۆف تەقەیان لەو ئەفسەرە كردو كوشتیان.سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك بە   KDP.infoی راگەیاند: چەكدارەكان ئۆتۆمبێلێكی جۆری كڕۆلای تەكسیان پێبوەو دوای كوشتنی ئەو ئەفسەرە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوون. كوژراوەكە ناوی (خ.س)ەو لەبارەگەی كەیوان لەفرقەی 12ی سوپای عیراق دەوامی دەكرد.هاوكات هەر ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گشتی ناحیەی عەباسی‌و قەزای حەویجە بۆمبێكی چێنراو بەژمارەیەك ئەفسەری هەمان فرقەدا تەقییەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبوو

هەواڵی پەیوەندیدار