ئاهەنگی لەدایک بوونی پێغه‌مبه‌ر له هه‌ولێر به باشی به‌ڕێوه‌چوو

هەولێر - KDP.info/ له‌كاتێكدا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی بارگرژی و شه‌ڕو ته‌قینه‌وه هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی شایسته‌و به‌ئارامی و دوور له‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك، ئاهه‌نگه‌كانی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بە KDP.infoی راگه‌یاند: رێورەسمەکانی ئاینی بۆ یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بەگشتی لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر بە تایبەتی بە باشی بەرێووەچووە جێگای دڵخۆشییە کە له‌كاتێكدا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی بارگرژی و شه‌ڕو ته‌قینه‌وه هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی شایسته‌و به‌ئارامی و دوور له‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك، ئاهه‌نگه‌كانی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو.مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی گوتیشی: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) رێنمایی داوه‌ته سه‌رجه‌م پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی كوردستان تا به‌شایسته‌ترین شێوه ئه‌م یاده بكه‌نه‌وه.به‌به‌شێك لەو چالاکییانەی ئه‌نجامدراون بریتی بووە. لە كردنه‌وه‌ی پێشانگای خۆشنووسی و كردنه‌وه‌ی 13مزگه‌وت له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌هه‌ر مزگه‌وتێك کە ئاهەنگی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) تێدا سازکرابێت. وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕی 500هه‌زار دیناری بۆ خه‌رج کردووە.




