٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆلیسی توركیا هەڵی كۆتایە سەر ناوەندی رێكخراوی هاوكاری مرۆیی توركیا

سەرچاوە: KDP.info

كلێس-KDP.info/ ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی توركیا هەڵی كۆتایە سەر لقی كلێسی رێكخراوی هاوكاری مرۆیی ئەو وڵاتە و دەستی بە پشكنینی بەرفراوان كرد.

بە پێ ئەو زانیاریانەی بە دەست كەوتوونە، تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی كلێس هەڵیان كۆتایە سەر لقی كلێسی رێكخراوی هاوكاری مرۆیی و دوای دەورپێچ كردنی ئەو لقە، پۆلیس دەستی بە پشكنین كرد، سەرەڕای پشكنینی لە نێو ناوەندەكەدا، پشكنین بۆ كارمەندانی ئەو ناوەندەیش كراوە.

هەر چەند كاربەدەستانی پۆلیس تا ئێستا لە بارەی هۆی ئەو پشكنینەدا هیچ جۆرە لێدوانێكیان نەداوە، بەڵام بڕیارە سەعات 11 ناوەندی گشتی رێكخراوی هاوكاری مرۆیی لە بارەی ئەو پشكنینەوە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار