٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوجێفی : تاکە رێگای چارەسەر راگەیاندنی هەرێمێكی سەربەخۆیە

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا -  KDP.info/ ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا هۆشداری دەدات لە رەنگدانەوەی خراپی رووبەڕوبوونەوەكانی ئێستای نێوان سوپای عێراق و پێكهاتەی سوننە لەسەر پارێزگای نەینەوا، راشیدەگەیەنێت قەیرانی سوریا پەنگخواردنەوەی تایفیی لە عێراق زیاتر كردووە و هەر ئەمەش رێگەخۆشكەرە بۆ پێكهێنانی هەرێمێكی سەربەخۆ لە نەینەوا. لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی حەیات ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا ، نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە رووداوەكانی ئەمدواییەی پارێزگای ئەنبار و ناوچە سونییەكانی دیكە.ئەوەشی خستەڕوو بارودۆخی ئەو ناوچانە خەڵكی نەینەوای بێ ئومێد كردووەو هیوایان بەوە نەماوە هیچ چاكسازییەك لە بارودۆخی سوننەكاندا بكرێت. ئەسیل نوجێفی راشیگەیاند: چارەسەر بۆ ئەم بارودۆخە و گێڕانەوەی هیوا بۆ خەڵكی، راگەیاندنی هەرێمێكی سەربەخۆیە، یان دەربازكردنی سوننەكانە  لەو ستمەی كە ئێستا لێیان دەكرێت. بۆیە بەدووری نازانرێت هەرکاتێک سوپا و هێزە چەکدارەکان لە نێو شاردا رووبەرووی یەک ببنەوە  ئەو کات ئەگەری بە هەرێمبوونی پارێزگای مووسڵ زیاتر ببێت.

هەواڵی پەیوەندیدار