وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێك گەیشتە بەغدا

بەغدا-KDP.info/ وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە چوارچێوەی سەردانی خۆی بۆ وڵاتانی ناوچەكە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لە لایەن ژمارەیەك بەرپرسی عێراقییەوە پێشوازی لێ كرا.
بە پێ هەواڵێكی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڕیارە محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ كاربەدەستانی عێراق كۆ ببێتەوە و باسی چەندین پرسی تایبەتی عێراق، پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق و هەروەها بارودۆخی پارێزگای ئەنبار بكەن.




