٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هۆزی دەحم و هوسییەكان لە باكووری یەمەن پەیمانی ئاگر بەستیان ئیمزا كرد

سەرچاوە: KDP.info

سەنعا-KDP.info/ بە پێی ئەو زانیارییانە بەدەست كەوتوونە لە باكووری یەمەن هۆزی دەحم و هوسییەكان لە نێوان خۆیاندا پەیمانی ئاگربەستیان ئیمزا كردووە. بە پێی ئەو پەیمانە دەبێ شەڕ رابگیردرێ، چەكدارەكان لە شوێنەكانیان پاشەگەزیان پێ بكرێ، ئەو خاڵە پشكنینانەی لە ناوچە جێ ناكۆكەكان دامەزراون و بوونە هۆی گۆڕتر بوونی ناكۆكییەكان هەڵبوەشێنرێنەوە و سوپا لەو شوێنانەدا بەجێ بكرێ.

پەیمانی ئاگربەست لە ژێر چاودێری كۆمسیۆنی تایبەتیدا بە سەرۆكایەتی وەزیری بەرگری یەمەن ژەنەڕاڵ ئیڤاد محەمەد فەرید و پارێزگاری جەڤف محەمەد بن عەبدو ئیمزا كرا، ئەو پەیمانە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێ.

بە هۆی شەڕ و پێكادانی ئەم دواییەی نێوان چەكدارەكانی هۆزی هوسییەكان، سوپای یەمەن و هۆزە چەكدارەكانی دیكەدا لە پارێزگای چەڤ بە لانی كەمەوە 9 كەس كوژراون، ئەمە لە كاتێكدایە هوسییەكان باسی ئاماری كوژراوانی خۆیان ناكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار