٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ یەكەمین جار سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئەمرۆ بەیانی بان كی مۆن سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەكەمین جار وەكو بەرپرسی یەكەمی نەتەوە یەكگرتووەكان بە شێوەیەكی فەرمی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، هەر ئەمرۆ لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی دیكەی كوردستان پێشوازی لە بان كی مۆن كرا.

چاوەروان دەكرێت لە میانی ئەم سەردانەیدا كۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار